تەندروستی

لیژنەی باڵای فەتوا لە عێراق فرۆشتنی پلازمای خوێن حەرام دەکات

- لیژنەی باڵای فەتوا لە عێراق: "فرۆشتنی پلازمای خوێن لەلایەن ئەو کەسانەی کە دوای تووشبووانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە بەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون بە ئامانجی چارەسەکردنیان، حەرامە".

07.06.2020 - نوێکردنەوە : 08.06.2020
لیژنەی باڵای فەتوا لە عێراق فرۆشتنی پلازمای خوێن حەرام دەکات

Iraq

بەغدا - AA

لیژنەی باڵای فەتوا لە عێراق رایگەیاند، فرۆشتنی پلازمای خوێن لەلایەن ئەو کەسانەی کە دوای تووشبووانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاکبوونەتەوە بەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون بە ئامانجی چارەسەکردنیان، حەرامە.

لیژنەی باڵای فەتوا لە عێراق سەبارەت بە فرۆشتنی پلازمای خوێن لەلایەن ئەو کەسانەوە کە دوای تووشبووانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە بەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون بە ئامانجی چارەسەکردنیان فەتوایەکی دەرکرد.

لە فەتواکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەخشینی پلازمای خوێن لەلایەن ئەو کەسانەی کە دوای تووشبووانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دەچێتە چوارچێوەی خوێنبەخشینەوە بۆ رزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکە.

لە فەتواکەدا هاتووە "حوکمی شەرعی لەسەر بەخشینی پلازمای خوێن، ئەرکی کیفایەتە، ئەگەر خواست لە ئاستی کیفایەتیش دەرچوو، پێویستە لەسەر هەموو ئەو تووشبووانەی کە چاکبوونەتەوە، پلازما ببەخشن بەمەبەستی رزگارکردنی ژیانی تووشبووەکانی دیکە".

لە فەتواکەدا هەروەها باس لەوەیش کراوە کە فرۆشتنی پلازمای خوێن لەلایەن ئەو کەسانەی کە دوای تووشبووانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە بەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون بە ئامانجی چارەسەکردنیان، حەرامە، راشیگەیەندراوە کە نابێت لەبەرامبەر بەخشینی خوێندا بۆ رزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکە، پارە وەربگیرێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکانی عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە قەیرانی پلازمای خوێن لە نەخۆشخانەکانی عێراق سەری هەڵداوە و یەک لتر پلازمای خوێنی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە دوو هەزار دۆلار.

تا ئێستا لە عێراق، ١١ هەزار و ٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و لە ژمارەیەیش ٣١٨یان گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و ٩٠٤ی دیکەیشان چاکبوونەوەتەوە.

لەئێستادا، پێنج هەزار و ٨٧٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەژێر چاودێریدان کە لەنێویاندا ٦٠یان لە هۆبەکانی چاودێری چڕدان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın