Hemn Baban
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
هه‌ولێر-AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر د.سامان به‌رزنجی ده‌ڵێت زیاتر له 95 ملیۆن دیناری له 21 جۆر پێویستی پزیشكی بۆ فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان جگه له خه‌رجیی دیكه خه‌رجكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارێزگای هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی بۆ پارێزگار نه‌وزاد هادی و جێگری پارێزگار تاهیر عه‌بدوڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر د.سامان به‌رزنجی سازكرد كه تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر پرسی ژه‌هراوی بوونی زیاتر له 800 ئاواره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ژه‌می خواردنه‌وه له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر وU2 روویدا.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ئاماده‌ی ببوو رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌خه‌ینه روو له‌باره‌ی ژه‌هراوی بوونی 825 كه‌س له‌و ئاوارانه‌ی له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر و ی‌و 2 بوو، ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه به هاوكاری تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر و دابینكردنی 42 ئه‌مبوڵانس كه سه‌ره‌تا له سه‌نته‌ری پزیشكی له خه‌بات رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كانی شاری هه‌ولێر، له‌و رووداوه به‌گشتی هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست نه‌دابوو، جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش بكه‌ین كه ئاسایشی گواستنه‌وه و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان گرتبوویه ئه‌ستۆ".
گوتیشی "هه‌موو پشكنینه پزیشكییه‌كان له نێو چێشتخانه و له خواردنه‌كان كراوه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خواردنه‌ی له كاتژمێر نۆی به‌یانییه‌وه ئاماده‌كرابوو هۆكاری سه‌ره‌كی ژه‌هراوی بوونه‌كه بریتی بووه له مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه له نۆی به‌یانییه‌وه تا كاتی رۆژوو شكاندن، زیاتریش هۆكار رانی مریشكه‌كه بووه كه به‌كتریای (Staphylococcus) بووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت رایبگهیەنین ئه‌وه‌یه حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركرابوون پێشتر، شه‌ش كه‌س له چێشتخانه‌كه و كه‌سێك له رێكخراوی جێبه‌جێ كار، به‌گشتی هیچ حاڵه‌تێكی به ئه‌نقه‌ست به‌و ژه‌هراوی بوونه نابینین، هه‌رچه‌نده بۆچوونی خۆمان بۆ دادگه‌ش ناردووه، ئیتر ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی كهمتهرخهمییهكهوه ئه‌و خواردنه خراپ بووه".
پارێزگاری هه‌ولێر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌شی گوت كه سه‌رباری هه‌موو شتێك حاڵه‌ته‌كان زۆر به باشی چاره‌سه‌ر كراون و له هه‌ولێر چه‌ندین نه‌خۆشخانه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و چه‌ندین پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له خزمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وان بوون.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر د.سامان به‌رزنجی له‌باره‌ی رووداوی ژه‌هراوی بوونی ئاواره‌كانه‌وه كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ژه‌مه خۆراكێكه‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی بیانییه‌وه دابه‌شكرابوو بۆ راگه‌یاندنه‌كان گوتی "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێنج تیم كاری بۆ كردووه و نزیكه‌ی 70 بۆ 80 كارمه‌ند و پزیشك سه‌رقاڵی چاسه‌ره‌ی نه‌خۆشه‌كان بوون ئه‌وانه‌ی كه ژه‌هراوی بوون، ئێستا پاش رووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی بهكتیریایهك بووه، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌رمان نه‌كردبا، ره‌نگه حاڵه‌تی مردن و راوه‌ستانی گورچیله و شتی دیكه‌شی به‌دواوه هاتبا، به‌ڵام له‌رووی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه گه‌یشتووینه‌ته هۆكاری ژه‌هراوی بوونه‌كه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری سه‌ره‌كیش له رووداوی ژه‌هراوی بوونه‌كه، د.سامان روونی كرده‌وه "زیاتر نه‌خۆشه‌كان به‌هۆی گۆشتی رانی مریشكه‌كه‌وه ژه‌هراوی بوون كه زیاتر ئه‌و میكرۆبه‌ی له‌خۆگرتبوو زیاتر له‌و شه‌ش جۆره خواردنه‌ی دیكه‌ی كه ته‌رخانكرابوو، چونكه به‌هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و بهكتیریایه زۆر زوو گه‌شه ده‌كات، هه‌روه‌ها له نێو پلاستیكێكدا هه‌ڵگیراوه كه زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زوو گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به راسپاردهكانیشیان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند "راسپاردهشمان هه‌یه كه خواردن و پێویستییه‌كانی خۆراك پێویسته له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كان بێت، ده‌بێت هه‌موو رێكخراو و كونسوڵگه‌رییه‌كان و خێرخوازه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی و له‌رێگه‌ی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كانه‌وه خواردن دابه‌ش بكه‌ن و ئاماده‌یان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌میش د.سامان به‌رزنجی روونی كرده‌وه "لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م كه به‌دیاركه‌وتووه پێویسته هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی بكات، چونكه له‌و شه‌وه‌دا كه ژه‌هراوی بوون روویداوه 21 جۆر پێویستی پزیشكیمان ته‌رخانكردووه كه به بڕی 95 ملیۆن و 144 هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و چه‌ندین پێویستی پزیشكی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه جگه له هاتوچۆ و چه‌ندین شتی دیكه‌ش كه ئه‌وانه هه‌ژمار نه‌كراون".
گوتیشی "له ئێستادا پارێزگای هه‌ولێر به‌شی دوو پارێزگا كار ده‌كات له رووی ته‌ندروستییه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاماره له‌لای ئێمه ده‌ریده‌خات كه رێژه‌ی 40 بۆ 70 له‌سه‌دی سه‌ردانكه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاواره‌كانن ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێم به‌تایبه‌ت نه‌ینه‌وا".
هه‌ردوو لاش نه‌وزاد هادی و سامان به‌رزنجیش ره‌خنه‌ی توندیان له حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی عێراق گرت كه هیچ هاوكارییه‌كی پزیشكی یان ده‌رمان و شتی دیكه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌ته ئاواره‌كان له رۆژی روودانی ژه‌هراوی بوونه‌كه و دواتریش هیچی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها نه‌وزاد هادی باسی له‌وه‌كرد بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوونه رێنمایی دیكه‌شیان ده‌ركردووه و جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی پیشووش ده‌كه‌نه‌وه.