Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمپانیای سامسۆنگ رایگه‌یاند کە كێشه‌ی گه‌رمبوون مۆبایلی گالاكسی نۆت حەوت له پاترییهكانیانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سامسۆنگ كه ناوههندهكهی له كۆریای باشووره له روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆكاری گه‌رمبوونی مۆبایلی گالاكسی نۆت حەوتی بۆ بوونی هه‌ڵه‌یه‌ك له پاتریی مۆبایله‌كه‌دا گێڕایه‌وه.
به‌رپرسی مۆبایله زیره‌كه‌كان له كۆمپانیای سامسۆنگ، كۆهـ دۆنگ جین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له چه‌ند مانگی رابردوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی پسپۆر له بواره‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان ئه‌نجامداوه. ئێمه سه‌لامه‌تیی كڕیاره‌كانمان له هه‌موو شتێك زیاتر به‌لاوه گرنگه".
دوای بوونی گله‌ییه‌كی زۆر له‌سه‌ر مۆدێلی گالاكسی نۆت حەوت، سامسۆنگ له مانگی ئه‌یلوولی 2016وه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مۆدێله‌ی راگرت و به‌شێكی زۆری ئه‌و سێ ملیۆن مۆبایله‌ی خرابوونه بازاڕه‌كانه‌وه كێشایه‌وه.