Mohammed Baqi Hussein
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی زینه‌دین زیدان رایگه‌یاند کە ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه و یاریزانی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ریزه‌كانی یانه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
زیدان له‌باره‌ی ئایندهی رۆناڵدۆوه دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به خۆدزینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له دانی باج بڵاوبووه‌وه، بۆ رۆژنامه ئیسپانیيهكان دوا.
زیدان رایگه‌یاند رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له ریزه‌كانی ریاڵ ده‌مێنێته‌وه كه هه‌ریه‌كه له یانه‌ی پێشووی خۆی مانچسته‌ر یونایتد و پاریسان جێرمان چاویان تێبڕیووه.
زیدان: "كریستیانۆ یه‌كێكه له ئێمه. له ئێستاوە له پشووه و وه‌ك مافێكی خۆی پشووده‌دات. چاوه‌ڕوانین دوای پشووه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆلامان".
رۆناڵدۆ كه له خوولی رابردوودا به‌شداربوو له بردنه‌وه‌ی سێ نازناودا بۆ ریاڵ، به شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین داده‌نرێت كه پێشتر چوار جار ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.