ئه‌نقه‌ره- AA
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ئاشكرایكرد دوو له داوه‌ره رۆمانییهكانی یاریی نێوان پاریسان جێرمان و باشاكشههیر، هه‌ریه‌ك له سیباستیان كۆستانتین كۆڵتێسكو و ئۆكتاڤیان سۆڤرێن، كه به‌هۆی گوته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌وه یارییه‌كه راگیرابوو بۆ رۆژی دواتر دواخرابوو، داداگایی ده‌كرێن.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تیك و جڵه‌وگیریی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له میانی یاریی نێوان پاریسان جێرمان و باشاكشههیر له گرووپی Hی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا رۆژی هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ روویاندا، به‌پێی مادده‌ی ١١ی پره‌نسیپه‌كانی سزا گشتییه‌كان بڕیاری دادگاییكردنی هه‌ریه‌ك له داوه‌ره رۆمانییه‌كان، كۆستانتین كۆڵتێسكو و ئۆكتاڤیان سۆڤرێن، دراوه.
له ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی ١١ی پره‌نسیپه‌كانی سزا گشتییه‌كاندا، تۆمه‌ته‌كانی سووكایه‌تییكردن و گوتنی قسه‌ی سووكایه‌تیی ئامێز، به‌رتیل، پێشێلكردنی رۆحی وه‌رزشی، و لێدان له به‌هاكانی یه‌كێتییه‌كه، هه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، داوه‌ره‌كان به‌پێی مادده‌ی ١٤ كه تایبه‌ته به نه‌ژادپه‌رستی و جیاكاریی له تۆپی پێدا دادگایی ناكرێن.