ئیستانبوڵ- AA
یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢، بە رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی قەتەر و ئیکوادۆر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی داهاتوو دەست پێدەکات.
لەو بارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەروەک پلانی بۆ داندرابوو یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا دەست پێدەکات و یەکەم رووبەڕووبوونەوەش لە نێوان هەڵبژاردەکانی قەتەر و ئیکوادۆر دەبێت.
یارییەکەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ (بە کاتی هەولێر) لە یاریگای ئەلبێت لە شاری خوڕ لە وڵاتی قەتەر کە میوانداریی یارییەکی مۆندیالی ٢٠٢٢ دەکات، ئەنجام دەدرێت.
هەروەها رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی سەنیگال و هۆڵەندا کە پێشتر وا بڕیاربوو ببێتە یاری دەستپێکی جامی جیهانی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٩:٠٠ی رۆژی ٢١ی تشرینی دووەم، ئەنجام دەدرێت.