Aylin Sırıklı,Ferdi Türkten,Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌مه‌به‌ستی داواكاری پێشكه‌شكردن بۆ بوونه به‌ربژێری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری كه بڕیاره ٢٤ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن-یان كردووه.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ له ده‌وروبه‌ری ته‌لاری دامه‌زراوه‌كه گیرانه به‌ر و رێگای هاتۆچۆ بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌قامی میقدادپاشا به رووی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخرا.
دوای ماوه‌یه‌كی كورت له گه‌یشتنی باخچه‌لی، یڵدرمیش گه‌یشته دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و له لایه‌ن به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌كه‌وه پێشوازی له یڵدرم و باخچه‌لی كرا.
دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ بوونه به‌ربژێری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری كه بڕیاره ٢٤ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په ده‌وله‌ت باخچه‌لی لێدوانیان دا.
زانراویشه پڕۆتۆكۆڵی په‌یوه‌ندیدار به "هاوپەیمانی كۆمار" كاتژمێر ١٤:٣٠ پێشكه‌شی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.