15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێك له‌و ١٥ تیرۆریسته‌ی له ٧-٩ی ئه‌م مانگه له ئاگری له چالاكی خران خالیس ئێرسایان'ه كه ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند ناسنامه‌ی ئه‌و ١٥ تیرۆریسته‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه له ٧-٩ی ئه‌م مانگه له گونده‌واری ئاگری له ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی ئاگری به پشتیوانی ئاسمانی له‌چالاكی خران.
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه به ناو به‌رپرسی به‌شی باشووری چیای ئاگری له ویلایه‌تی سه‌رحه‌د، خالیس ئێرسایان'ه كه ناوی نهێنی 'ده‌لیل سه‌رهات'ه و ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه و بڕی ٣٠٠ هه‌زار لیره وه‌ك خه‌ڵات ده‌درایه ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری بدات له‌باره‌ی شوێنی ئه‌و تیرۆریسته‌وه.
زاندراوه ئێرسایان به‌شداری له‌و كرده‌یه‌دا كردووه كه له ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٥ له سه‌ر رێگای ئیدر-كاغزمان-ئه‌رزه‌ڕۆم به كۆنتڕۆڵ بۆمبێكی چێندراوی ته‌قێندرایه‌وه له ئاكامدا كارمه‌ندێكی تیمی گه‌ڕان و پشكنین شه‌هیدبوو، هه‌روه‌ها به‌شداری له رێگریكردن و سوتاندنی بارهه‌ڵگر كردووه له رێگای دۆغوبایه‌زید-ئیدر و دۆغوبایه‌زید-گوربوڵاك.