ئیستانبوڵ
سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغلو لە ئاھەنگی یادکردنەوەی ٥٦٢مین ساڵیادی فەتحکردنی ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد.
داودئۆغلو لە گۆڕەپانی یەنی کاپی شاری ئیستانبوڵ پیرۆزبایی یادکردنەوەی ساڵیادی فەتحکردنی کرد.
داودئۆغلو لە گۆڕەپانەکە رایگەیاند کە پێویستە دەوڵەت خاوەنی توانی خۆی بێت بتوانێت ھاووڵاتیانی بەخێو بکات لەپاڵ ئەمەش گوتی "ئێمە وەک ئاک پارتی تەنھا بۆ ھیوای گەورە تێناکۆشین بەڵکو ھەوڵیش دەدەین بۆ بە تواناکردنی دەوڵەتەکەمان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند کە ئێستا تورکیا چەک و ھێلیکۆپتەری خۆی دروست دەکات و راشیگەیاند کە بەم زووانە فڕۆکەی دەستکردی خۆشیان بەرھەم دەھێنن.
داودئۆغلو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم شارە باوەشی بۆ پەنابەرانی سووریا کردووەتەوە و ھاوکات گوتیشی: "ئێمە باوەشمان بۆ ستەملێکراون دەکەینەوە و وانەیەکی بەزەیی بە جیھان دەدەین".