ھەڵبژاردەی مەکسیک سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا
لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٨، ھەردوو ھەڵبژاردەی مەکسیک و کۆریای باشوور رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
Rusya
رۆستۆڤ - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٨، ھەردوو ھەڵبژاردەی مەکسیک و کۆریای باشوور رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە گێمی یەکەم و بە دیاریکراوی لە خولەکی ٢٧ی یارییەکەدا ھەڵبژاردەی مەکسیک بە لێدانێکی سزای گۆلی یەکەمی تۆمار کرد و بە ئەنجامی ١-٠ پێشکەوت و گێمی یەکەمی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە خولەکی ٦٦ی گێمی دووەمی یارییەکەدا ھەڵبژاردەی مەکسیک لە رێگەی یاریزان ھێرناندێز گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و ئەنجامەکە بووە ٢-٠.
دواتریش لە ٣یەمین خولەکی زیادکراوی یارییەکەدا ھەڵبژاردەی کۆریای باکوور گۆڵێکی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی مەکسیک کۆتایی ھات.