Ömer Hakan Kibar
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
ھەڵبژاردەی ئافرەتانی بالەی تورکیا، لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی ئەورووپا ٢٠١٩، بە ئەنجامی ٣ کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە ھەڵبژاردەی پۆلەندای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە ھۆڵی وەرزشی ئەنقەرە، سێتی یەکەمی یارییەکە لەلایەن تورکیاوە دەستیپێکرد و ھەڵبژاردەی پۆلەنداش بە زەحمەتی رووبەڕووی ھێرشە یەک بە دوای یەکەکانی تورکیا بووەوە.
لەگەڵ بەردەوامی یارییەکە، ھەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی ٢٥-١٧ لە ھەڵبژاردەی پۆلەندای بردەوە و بەمەش سێتی یەکەمی یارییەکە بە قازانجی تورکیا کۆتاییھات.
لە سێتی دووەمی یارییەکەدا ھەردوو ھەڵبژاردەکە ئاستێکی باشیان نیشاندا، بەڵام دووبارە تورکیا یارییەکەی بە ئەنجامی ٢٣-١٥ بردەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر بە پێش کەوت.
دواتریش لە سێتی سێیەمی یارییەکەدا، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ھەڵبژاردەی پۆلەندا بە ئەنجامی ٢٥-١٤خاڵ بردەوە، بەڵام لە سێتی چوارەم و کۆتایی یارییەکە تورکیا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە بردەوە.
بەم ئەنجامەش تورکیا لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە و بووە رکابەری ھەڵبژاردەی سربیا.