لەو دهڤهرنهی ده‌كه‌ونه نێوان پارێزگای ھەکاری و شارۆچکەی چەلێ کارگەی بەرھەمھێنانی کانزای قوڕقوشم و چینکۆ دامەزراوە و پارێزگاری ھەکاری نەجمەدین کالکان سەردانی کارگەی کرد زانیاری لە بارەی بەرھەمھێنانی ھەردوو کانزا وەرگرت.
لە کاتی سەردانیدا پارێزگاری ھەکاری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی گرنگی بوونی کارگەی لە ناوچەکە کرد و گوتی: "سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی سەرمایەدار ئیسمەت ئۆلمەز دەکەین له رەخساندنی ھەلی کار بۆ پارێزگای ھەکاری. لە کارگەکەدا نزیکەی ٢٠٠ کرێکار کار دەکەن و کانزای قورقوشم و چینکۆ بۆ وڵاتی چین و بازاڕی جیھان دەنێرن. ھەرچەندە کێشەی نەبوونی كاره‌با لە پارێزگاکەمان هه‌بێت، بەڵام ھیوادارین ھەندێک سەرمایەداری دیکەش له‌م ناوچه‌یه كاری به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن. "