سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی لە میانی مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی لە دەرسیم، گوتارێکی پێشکەش کرد.
دەمیرتاش گوتی: "ئێمە هەرچییەکمان کردبێ، خاوەن قسەی خۆمان بووین، بەڵام ئایا هەموو لایەک دەتوانن ئەوە بکەن؟ با بەیانی هەمووان بخەنە بەردەم دادگا ئاکپارتی، جەهەپە، بەدەپە و شۆڕشگێران، ئێمە هیچ ترسمان لەوە نەبووە و نابێ، تاوانەکانمان پەیوەستن بە قسەکانمانەوە، سەروەت و سامانەکەمان زمانمانە هەرچیمان کردبێ، بەقسە کردومانە. ئێمە ئامادەین باجەکەشی بدەین."
سەرۆکی بەدەپە، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەرسیمی کرد.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.