ھەکاری
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست AA کەوتوون، گروپێک لە شارۆچکەکەدا ھەوڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان داوە بەمەبەستی پشگیریکردن لە ئایشە گۆکان سەرۆکی شارەوانی نوسەیبین کە لە ئێستادا لەسەر سنور و لەتەنیشت دیواری ئەمنی تورکیا و سوریادا مانی گرتووە.
لەو خۆپیشاندانەدا ھاوڵاتیانی بەشدار چەندین جار بە فیشەکە شێتە و مۆڵەتۆف ھێرشیان کردە سەر پۆلیس، لە بەرامبەریشدا ھێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران غازی بیبەر و ئاوی قەتیسکراویان دژی خۆپیشاندەران بەکارھێنا.
بە ھۆی ھاوکاتبوونی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە لەگەڵ دەرچوونی قوتابیاندا، چەندین منداڵی قوتابی بە ھۆی غازی فرمێسکرێژەوە باری تەندروستییان تێکچوو.