ھەكاری
لە شارۆچكەی گەڤەر سەر بە پارێزگای ھەكاری، گروپێك لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەموچاویان بە دەمامك بەستبوو، بە بیانووی داخستنی قوتابخانەكەی كە بڕیاربوو پەروەردەكەی بە زمانی كوردی بێ، بە مۆلۆتۆف ھێرشیان كردە سەر قوتابخانەیەیەكی ئامادەیی و پەیكەری ئاتاتورك لە حەوشەی قوتابخانەكە.
لە ھێرشەكەدا دەرگای دەرەوەی قوتابخانەكە و ھەندێك لە جام و پەنجەرەكانی شكێنران. پۆلیس دوای رووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان كرد.