Selman Tür
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
باتمان- AA
دوای ئەوەی گه‌رماوی ئارتوكڵو له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف سەر بە پارێزگای باتمان كه كێشی نزیكه‌ی هه‌زارو 500 تۆنه لە رێگەی ئامێری "SPMT"یەوە، بۆ شوێنه نوێیه‌كه‌ی له پاركی نوێی كولتووری حه‌سه‌نكێف گوازرایەوە، لەئێستادا کارەکانی دانانەوەی گەرماوەکە دەستیپێکردووە.
لە رێوڕەسمێکدا کە وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، بەکر پاکدەمیرلی بەشداریی کردبوو، دەست کرا بە کارەکانی دانانی گەرماوی ئارتوکڵو لەو شوێنە نوێیەی بۆی دیاریکراوە.
ئامێری "SPMT"یەکە کە ٢٥٦ تایەی هەیە، بە نۆرە تایەکان لەژێر گەرماوەکە دەردەهێنرێت و دەخرێتە سەر جەگ.
چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو کاتژمێردا جەگەکان شوێنی تایەکان بگرنەوە و دواتریش بە نزیکەی شەش کاتژمێر لەسەر جەگەکانەوە گەرماوەکە دەخرێتە سەر زەوی.
ئەوەش زانراوە کە تێچووی پرۆسەی گواستنەوەی گەرماوەکە ٣٧ ملیۆن لیرەیە.
کارەکانی گواستنەوەی گەرماوەکە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی رۆژی دووشەممەی رابردوو دەستیپێکرد.
ئەو رۆژە وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، بەکر پاکدەمیرلی بۆ دووری نزیکەی پێنج مەتر ئامێرەکەی لێخوڕی.
سەرلەبەیانی هەمان رۆژ پارێزگاری باتمان، ئه‌حمه‌د ده‌نیز به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی به‌نداوی ئڵسو و پرۆژه‌ی HES، كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌وار نموونه‌یه له جیهاندا.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز باسی له‌وه كردبوو كه ده‌رهێنانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له ئاوی به‌نداودا نیشانه‌ی گه‌وره‌یی كۆماری توركیایه و گوتی:
"له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسه‌وارانه‌دا شه‌ش ئاسه‌واری دیكه ده‌گوازرێنه‌وه. به‌واتای راسته‌قینه پێناسەی مێژوویی حه‌سه‌نكێف ده‌پارێزرێت. حهسهنكێفی نوی ده‌بێته بیلبیله‌ی چاوی گه‌شت و گوزار".
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا، مورات ئاجو باسی له‌وه كردبوو كه له 12ی ئاداری 2017دا مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی كه ته‌مه‌نی 540 ساڵه و دێرینترین پێكهاته‌ی مێژووییه كه به ته‌واوی و به سه‌ركه‌وتوویی گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنه نوێیەكه‌ی. ئێستاش گه‌رماوی ئارتوكڵو كه لە سەدەی سیانزەدا دروستكراوه گوازراوه‌ته‌وه.
مورات ئاجو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردبوویهوە كه پێشبینی ده‌كرا كاره‌كانی گواستنه‌وه شه‌ش كاتژمێر بخایه‌نێت و گوتی: "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی به‌شی ده‌ستمان كرد به كاره‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوی ئڵسو. له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌واره میژووییه‌كان. دوای زه‌ینه‌ل به‌ی ئه‌مڕۆش گه‌رماوی ئارتوكڵو ده‌گوازینه‌وه. زه‌ینه‌ل به‌ی هه‌زار و 200 تۆن بوو، ئه‌مه‌یش هه‌زار و 500 تۆنه".