İzzet Mazı
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
کلیس - AA
گومانلێکراوێکی بەرەگەز فەڕەنسی کە بانگەشەی ئەوە کراوە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە و لەلایەن ئینتەرپۆلەوە لە لیستی سووری داواکراواندا بووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی میت و ئاسایشی تورکیا، لە ھێڵی سنووری سووریا لە کلیس دەستگیرکرا.
تیمەکانی ئاسایش زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە تیرۆریستێک لە ناوچەی شەڕەوە لە سووریا بەرەو تورکیا دەرباز دەبێت، بەوهۆیەوە ھێزەکانی ئەمنی بە ھەماھەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی کۆماری کلیس کارەکانیان لەمبارەیەوە دەستپێکردووە.
تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کلیس و میت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەسێکیان لە گوندی ئاکانجی لە ھێڵی سنووری سووریا دەستگیرکرد.
لە دوای پشکنینی ناسنامەکەی، دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بە ناوی ئۆ.گی کە ھاووڵاتی فەڕەنسیە، لەلایەن ئینتەرپۆلەوە لە لیستی سووری داواکراواندا بووە
گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەم گومانلێکراوە درێژەی ھەیە.