Alper Atalay
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی هەدەپە، ساروهان ئۆڵوچ ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە پارتەکەیان کاندیدی نەبێت بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی هەریەک لە ئیستانبوڵ، ئادانا و ئیزمیر.
ساروهان ئۆڵوچ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ناوەندی گشتیی هەدەپە سازیکرد، ئاماژەی بەوەکرد دوێنێ دامەزراوەکانی پارتەکەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و چەند بڕیارێکیان پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان دەکردووە.
ئۆڵوچ جەختی لەوەکردەوە سەبارەت بە ستراتیجیەتی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی خۆرئاوا، لەگەڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەتەوە و گوتی: "بە لۆگۆ و کاندیدەکانی هەدەپەوە بەشداریی لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکاندا دەکەین. لە هەریەک لە ئیستانبوڵ، ئادانا و ئیزمیر کاندیدمان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی نابێت. ئەمەشمان لەبەر هیچ پارتێک ئەنجامنەداوە. درێژە بە کارەکانمان دەدەین لە پێناو ئەوەی دەنگی پارتەکەمان لەو پارێزگایانە بدرێتە ئەو کاندیدەی هێزە دیموکراتییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستە و سەندیکا پیشەییەکان و ئەوانەی لە پێناو دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەرییدا خەبات دەکەن، ئاماژەی پێ دەکەن".