Hatice Şenses Kurukız
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "سەلامێک کە لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا دەکرێت کە ماوەیەک پێش مزگەوتی تەقسیم دووبارە بەڕووی نوێژکردندا کرایەوە، وەک دیاریەک دەبینم بۆ ٥٦٨هەمین ساڵیادی فەتحی ئیستانبوڵ".
لە رێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتی تەقسیمدا، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا، سەرکۆماری تورکیا هیوای خواست مزگەوتی تەقسیم کە یەکەم نوێژی هەیینییان تێدا کرد، ببێتە مایەی خێر بۆ ئیستانبوڵ، وڵات و جیهانی ئیسلامیی و، رایگەیاند "لێره تهنانهت لهبری مزگهوت، شوێنی نوێژیش نهبوو، بهداخهوه لێره رێگه نهدهدرا مزگهوت دروست بكرێت و باوهڕداران ههوڵیان دهدا له شوێنێكی وهك هێلانه لەسەر رۆژنامەکان نوێژهكانیان بکەن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستاوە مزگەوتی تەقسیم شوێنی لەنێو سیمبوولەکانی ئیستانبوڵدا گرتووە و، گوتی: ''مزگەوتی تەقسیم لە پاڵ شوێنی نوێژکردن، بەهۆی بوونی کتێبخانەی دیجیتاڵی، شوێنی کتێب خوێندنەوە، گوێگرتن و پێشانگا، دەبێتە گرنگترین ناوەنی هونەری کلتووریی ئیستانبوڵ. هەموو ئەو پێداویستیانەی لە بنیاتنانی مزگەوتەکەدا بەکارهاتوون بە هەستیاریەوە هەڵبژێردروان، مزگەوتەکە لەسەر رووبەری ٢،٥ دۆنم زەوی دروست کراوە و، قوبەیەکی هەیە ٣٣ مەتر بەرزە لەگەڵ منارەیەک بە بەرزی نزیکەی ٦٥ مەتر، ئەم مزگەوتە بە شوێنە کراوە و داخراوەکانیشیەوە شوێنی نوێژکردنی چوار هەزار کەس دەبێتەوە لە یەک کاتدا''.
گوتیشی: ''سەلامێک کە لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا دەکرێت کە ماوەیەک پێش مزگەوتی تەقسیم دووبارە بەڕووی نوێژکردندا کرایەوە، وەک دیاریەک دەبینم بۆ ٥٦٨هەمین ساڵیادی فەتحی ئیستانبوڵ''.
هەروەها ئەردۆغان رایگەیاند: ''لە دوای خەباتێکی نزیکەی ١،٥ سەدەیی، مزگەوتی تەقسیمان بۆ ئیستانبوڵ بەدەستهێنا. بیرۆکەی بنیاتنانی مزگەتێک لەم مەیدانەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی جەنگی عوسمانی-رووس ١٨٧٧-١٨٧٨ کە لە مێژووماندا بە ٩٣ی حەربی ناسراوە''.