Berk Özkan
01 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراوەتە بەر لە گۆڕەپانی تەقسیم و دەوروبەری لە ئیستانبوڵ، بۆ ئەوەی بە بۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران گردبوونەوە و خۆپیشاندانی نایاسایی بەڕێوە نەچێت.
لە میانی گرتنەبەری رێوشوێنەکاندا تەواوی ناوچەکە هەر لە گۆڕەپانی تەقسیم، تالیمهانە، تارلاباشی، فولکەی دیوان، دەوروبەری پارکی گەزی، بەردەم سەنتەری رۆشنبیری ئەتاتورک و شەقامی سراسەلڤیلەر و ئیستیقلال بەربەستیان لێ داندراوە و چوون بۆ ئەو شوێنانە رێگەی لێ دەگیرێت.

تیمەکانی پۆلیس لە تەواوی ئەو خاڵانەی دەگەنەوە بە گۆڕەپانی تەقسیم ئەرکدارن و رێگە بە هاووڵاتییان و گەشتیاران نادەن بچنە گۆڕەپانەکە.
لە گۆڕەپانی تەقسیمەوە تاکوو تونێڵ تەواو ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەر شەقامی ئیستیقلال رێوشوێنی ئەمنییان لێ گیراوەتە بەر. پۆلیس بە نۆرە ئەرکدار کراون لەو شەقام و کۆڵانانەی بە بەربەستی ئاسنین داخراون.
لە لایەکی دیکەوە گروپێکی ١٠ کەسی لە شەقامی شیشلی ئەرگەنەکۆن و گرووپێکی شەش کەسیش بەلای گۆڕستانی فەریکۆی بە دەم گوتنەوەی دروشمەوە ویستیان بچنە ناو گۆڕەپانی تەقسیم، بەڵام تیمەکانی پۆلیس ئەو کەسانەیان دوورخستەوە کە دروشمیان دەگوتەوە.
