Sarp Özer,1 23
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
عەفرین – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا کەمپێکی مەشق و راهێنانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە رۆژئاوای عەفرین لە لایەن سەربازانی سوپای تورکیا کۆنتڕۆڵ کرا کە کەمپە ٣٥ کەسیەکە گەرماو، خواردنگە، پشووگە و گۆڕەپانی وەرزشی لە نێودایە.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە کاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی٢٠ی کانوونی دووەم بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لە دەست زوڵم و ستەمی ئەوان لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە، بەو جۆرەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا کەمپێکی مەشق و راهێنانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە رۆژئاوای عەفرین لە لایەن سەربازانی سوپای تورکیا کۆنتڕۆڵ کرا کە کەمپە ٣٥ کەسیەکە گەرماو، خواردنگە، پشووگە و گۆڕەپانی وەرزشی لە نێودایە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو کەمپە کە گرتەکانی لە لایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمارکراون، بەرپرسانی پەیەدە/پەکەکە جگە لە مەشق و راهێنان بە چەکدارانیان هاوکات تیرۆریستانی داعش و ئەو منداڵانەی بە زۆرەملێ چەکدارییان پێ دەکردن، لەو کەمپە مەشقیان پێ کردوون.
لە کەمپەکەدا ژمارەیەک تونێڵ و پەناگە هەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری هێرشی ئاسمانیدا خۆیان لەوێدا حەشار بدەن، هەروەها نووسینی ناوی سەردەستەی ئەو رێکخراوەش لەسەر تابلۆیەک بووە جێگەی سەرنج. سەربازانی سوپای تورکیا ئاڵاکانی پەیەدەیان لابرد.