Salih Bilici
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
بە پێی ئەنجامی ئەو راپرسییەی کە کۆمپانیاکانی لێکۆڵینەوە و راوێژکاریی سەبارەت بە روانگەی تورکیا لەبارەی ئەمریکاوە ئەنجامیاندا داوە، بەشێکی زۆری بەشداربووانی راپرسییەکە خۆیان بە ''دژ بە ئەمریکا'' دەزانن.
کۆمپانیای ئۆپتیمار بۆ راوێژکاریی، ناساندن، لێکۆڵینەوە و رێکخستن راپرسییەکی لە ٢٦ پارێزگای تورکیا بە بەشداریی هەزار و ٥٠٨ کەس ئەنجامداوە.
لە راپرسییەکەدا پرسیاری ئەوەی ''ئایا خۆت دژ بە ئەمریکا دەزانیت؟'' لە بەشداربووان کراوە و لەسەدا ٧١،٩یان بە ''بەڵێ، دژ بە ئەمریکام'' وەڵامیان داوەتەوە و لەسەدا ٢٢،٧یان بە ''تا رادەیەک دژ بە ئەمریکام'' و لەسەدا ٥،٤یان بە ''دژ بە ئەمریکا نیم'' وەڵامیان داوەتەوە.
له‌سه‌دا ٥٨ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له راپرسییه‌كه‌دا كردبوو پێیانوایه كه به‌هێزبوونی داعش له عێراق و سووریا له ماوه‌یه‌كی كورتدا پشتیوانیكردنی بوو له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی هێزی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌مریكا، ئیسرائیل و وڵاتانی ئه‌ورووپا".
لە وەڵامی پرسیاری ئایا نزیکبوونەوەی تورکیا لە رووسیا چۆن ھەڵدەسەنگێنیت؟ لەسەدا ٦٢،١ی بەشداربووانی راپرسییەکە بە ئەرێنیی و لەسەدا ٢٢،٤ی بە نەرێنی و لەسەدا ١٥،٥یان ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆچوونیان نییە لەو بارەیەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئۆپتیمار بۆ راوێژکاریی، حیلمی داشده‌میر سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی دژایه‌تی ئه‌مریكا له توركیا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له‌م دووایانه‌دا له توركیا دژایه‌تی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست له مێژوودا. ئه‌نجامی راپرسییه‌كه له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-توركیا نیگه‌رانی به‌خشه. به‌دڵنیاییه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر فه‌تۆ/په‌ده‌یه دیارترین هۆكاره".