Yunus Hocaoğlu,Günay Nuh,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
ئەرزەڕۆم – AA
بە هۆی بەفربارینەوە پلەکانی گەرما لە حەوت پارێزگای رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بۆ ژێر سفری سەدی دابەزین.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە پێشبینی دەکات بە هۆی ئەو بەفرەی باریەوە و لە بەشێکی زۆری ناوچەکە کەوتووە، ماوە ماوە هەور لە ئاسماندا ببیندرێن. کەشوهەوای ناوچەکەش بە پێی وەرزی ئاسایی بێت، لە شەوان و بەرە بەیانیشدا زوقم گرتن رووبدات و تەمومژ دروست بێت.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە قەرس تۆمار کرا کە ١٩ پلەی ژێر سفری سەدی بوو لە شارەکانی دیکەش بەمجۆرە بوو: ئەردەخان - ١٨، ئاگری - ١٧، ئەرزەڕۆم - ٨، ئیدر - ٦، دێرسم - ٤، ئەرزنجان -٣.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە بێت: ئەرزنجان، ئیدر و دێرسم ٧، ئەرزەڕۆم ٤، قەرس ١، ئاگری - ٧، ئەردەخان - ٤.
شەپۆلی سەرماوسۆڵەی ناوچەکە تەنگوچەڵەمەی لەبەردەم باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان درووست کردووە.