Can Efesoy,Sümeyye Dilara Dinçer,Gökhan Çeliker
16 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوە سێ قۆڵیی تورکیا-ئەمریکا-ئۆکراینا کە لە نووسینگەی دۆڵمەباهچەی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، دەستیپێکرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتووە، شاندەکانی تورکیا و ئەمریکا و ئۆکراینا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە نووسینگەی دۆڵمەباهچەی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
شاندی ئەمریکا پێکهاتووە لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، مارکۆ ڕوبیۆ و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، تۆم باراک و نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کیس کیلۆگ.
هەروەها شاندی ئۆکراینا پێکهاتووە لە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی وڵاتەکە، ئاندری یێرماک و وەزیری دەرەوە، ئاندری سیبیها و وەزیری بەرگریی، ڕوستەم عومەرۆڤ.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٣٠خولەک، لە هەمان شوێن کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تورکیا-ڕووسیا-ئۆکراینا بەڕێوەبچێت.