Kemal Karadağ
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
جێگری سەرۆکوەزیران و حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند کە تورکیا لە ٢٠١٥دا سێ ھەزار ١٢٤ شەرخوازی بیانی دیپۆرتی دەرەوەی وڵات کردووە.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوە دا کە لە روانگەی تورکیا بابەتی شەرخوازانی بیانی کێشەیەکی گرنگی کۆچی نایاساییە و ھەروەھا گوتیشی: "تورکیا لە ٢٠١٥دا سێ ھەزار ١٢٤ شەرخوازی بیانی دیپۆرتی دەرەوەی وڵات کردووە. لەوبارەیەوە قەدەغەی ھاتنی ھەزار ٧٤٥ کەس بۆ تورکیا کراوە. تاوەکو ئێستا لە ١٢٥ وڵات قەدەغەی ھاتنی ٣٧ ھەزار کەس بۆ تورکیا کراوە. تورکیا ھەم بەرەنگاریی کۆچی ناسایی دەبێتەوە و ھەمیش رووبەڕووی شەرخوازانی بیانی بووەتەوە کە کێشەیەکی زۆر مەترسیدارە. بەو ھۆیەوە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ئەمنی سنوورەکان پرۆژەیاسای پارێزگاریکردنی سنوورەکان ئامادە کراوە و لە ئێستادا لە سەرۆکایەتی وەزیران مشتومڕی لەسەر دەکرێت. لەم ھەنگاوەدا بۆ ھەماھەنگی تەواوی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان ئەمڕۆ بڕیارەکە لە ئەنجوومەی وەزیران واژۆ کرا و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەبارەی روونکردنەوەکانی جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، بولەنت ئارنج، کورتوڵموش گوتی: "بەڕێز بولەنت ئارنج بۆچوونی شەخسی خۆی خستووەتەڕوو. بۆیە لەوبارەیەوە پێویست بە گوتنی ھیچ شتێک ناکات. ئەمە بۆچوونی شەخستی خۆیەتی و رای گشتی بڕیاری لەسەر دەدات".