Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش (هێرشە تیرۆریستییەکەی بەشیکتاش): ''شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ٣٠٠-٤٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنی لەهێرشەکەدا بەکارهاتووە. لەو شوێنەدا کە ئۆتۆمبیلەکە تەقیوەتەوە، چاڵێک درووستبووە و ئۆتۆمبیلەکە بوونی نەماوە، واتە ئەوەندە هەلا هەلابووە. چاڵێکی گەورەشی لەدوای خۆی جێهێشتووە''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش (هێرشە تیرۆریستییەکەی بەشیکتاش): ''ئەوە روونە کە پلانەکەیان بەشێوەیەکی ورد داڕشتووە. دوای ئەوەی کە هەوادارانی بەشیکتاش لە یاریگاکە دێنە دەرەوە، هاندەرانی بورساسپۆر رێگەیان پێدەدرێت بێنە دەرەوە. پۆلیسەکانی هێزە تایبەتەکانمان کە لەئەرکی تەواو ئاسایی و رۆتینی خۆیاندا بوون، دەکرێنە ئامانج. واتە خودی پۆلیسەکان راستەوخۆ ئامانجی هێرشەکە بوون''.