قەھرەمان مەرەش
کشاناک لەکاتی سەردانی بۆ گرتووخانەی(ئەلبیستان) لە قەھرەمان مەرەش، چووە دیدەنی ژنە بەندکراو(ئاسیەڵ دۆغان)و ھەلومەرجی سیاسی تورکیای بۆ دۆغان روونکردەوە.
لەوسەردانەدا (پەروین بوڵدان) پەرلە مانتاری BDP و چەند ئەندامێکی دیکەی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ھاوڕێیەتی کشاناکیان کرد.
لەدوای تەواوبوونی سەردانەکەی، کشاناک لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیاو راوەستانی کشانەوەی ئەندامانی PKK لەناو تورکیا قسەی بۆ رۆژنامەنووسانکردو گوتی "راوەستانی کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە نیشانی دەدا کێشەی نەبوونی متمانەی دروستبووە. ئەگەر ھەندێک ھەنگاوی دیکە بنرێ لە بارەی پێشخستنی دیموکراسی ئەوا پرۆسەی ئاشتی بەڕێکوپێکی بەرێوە دەچێ و ئاستەنگ و کێشەکان کەم دەبنەوە"
ھاوسەرۆکی بەدەپە لەبارەی سەردانەکەیان بۆ گرتووخانەکان ئاماژەی بەوەدا ئەوان ھەموو کات سەردانی بەندینخانەکان دەکەن بۆ ئەوەی ئەندامە دەستگیرکراوەکانیان ئاگادار بکەنەوە لە بارەی رەوشی سیاسی وڵات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی گوڵتان گوتی " ھاوڕێکانمان لەزیندان مەراقیان ئەوەیە پرۆسەی ئاشتی بەڕێکوپێکی و لەبەرژەوەندیی کێشەکە تەواوبێ و نیگەرانی ئاستەنگەکانن" .