Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
11 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی سازیکرد، روونکردنەوەی لەبارەی مژارەکانی رۆژەڤ دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
عومەر چەلیک لەبارەی لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکا سەبارەت بە کڕینی سیستمی ئێس-٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە گوتی:
"لێدوانه‌كان له‌و باره‌یه‌وه سنووری تێپه‌ڕاندووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته خاڵێكی نالۆجیکی وه‌ك دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی به‌شداری توركیا له به‌رنامه‌ی F-35، ده‌بینین كۆمه‌ڵێك ده‌ربڕین و گوزارشت به‌كارهێنراون كه له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ناوه‌شێته‌وه. ئه‌وانه لێدوانی دروست نین. له نێوان هاوپه‌یماناندا به گفتوگۆ كاره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌و شێوه هه‌ڕه‌شانه ناگاته توركیا له توركیاشدا كه‌س نایبیستێت".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی گەشەسەندنی ئابوورییەوە دوا و رایگەیاند "بۆ لەمەودوا هەموو پێکەوە قۆناغێک دەبینین کە تیایدا دەگەینە ژمارەی ئەرێنیتر".