Seval Güler,Hemın Othman Mohammed
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
چاكسازی سه‌باره‌ت به یاسای هاوسەرگیری پێشوەختە له پڕۆژه یاسای په‌یوه‌ست به گۆڕانكاریی هه‌ندێک له یاساكان و یاسای دادگای سزادا ده‌رهێنرا.
به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین مادده‌ی كاتی لە یاسای هاوسەرگیری پێشوەختە له پرۆژه یاسای په‌یوه‌ست به گۆڕانكاریی هه‌ندێک له یاساكان و یاسای دادگای سزا. كۆمسیۆنی دادوه‌ری په‌رله‌مانی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره‌ی ئاك پارتی، ئه‌حمه‌د ئیمایا كۆبووەوه.
له كاتی ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا ئیمایا كتێبی "تاوانه‌كانی دژ به پارێزبه‌ندیی ره‌گه‌زی له‌ژێر بریاره‌كانی دادگا" به‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمسیۆنه‌كه دابه‌شكرد كه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دکتۆر سینان كۆجا ئۆغڵوه‌وه نووسراوه.
ئیمایا باسی له‌وه‌شكرد كه حكوومه‌ت یه‌كه‌مین مادده‌ی كاتی یاساكه‌ی كشاندووه‌ته‌وه و لەوبارەیەوە گوتی: "ئیراده‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵدا بۆ ده‌رهێنانی ده‌قی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌كه، له‌و رووه‌شه‌وه له كۆمسیۆنه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و پیشنیازانهی ئاماده كراون".