ئەنقەرە
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، شاندی بەدەپە و ھەدەپە کە پێکهاتبوون لە سڕی سورەییا ئۆندەر، ئیدریس باڵوکەن، پەروین بوڵدان بۆ دیدەنی عەبدوڵا ئۆجالان، چوونە دوورگەی ئیمراڵی.
ئەوان دوای گەڕانەوەیان ئاشکرایانکرد: ئۆجالان لەمەڕ تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی قۆناغی چارەسەری پرسی کورد، پەیامێکی تازەی پێیە و لە یەکەم رۆژی نەورۆز لە شاری دیاربەکر رایدەگەیەنن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.