پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراتی ئیدریس بالوکەن لە بارەی ساڵی ٢٠١٣ گوتی: "بە گشتی لە سەرجەم جیھان ساڵی ٢٠١٣ زۆر بە ئازار و ناخۆشی تێپەڕی. بەردەوامی شەڕی ناوخۆ لە ھەندێک وڵاتان مەترسیی دەخاتە سەر ئایندەمان. تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ بەھۆی پرۆسەی ئاشتی، لە شەڕی ناوخۆ بەدوور بوو، ھیوا دارین ساڵی ٢٠١٤ رەوشەکە سەقامگیرتر و ئارامی بەردەوام بێ. ئەمە مەزەندەیەکی سەخت نییە چونکە ساڵی ٢٠١٣ باش دیار بوو کە ھەموو لایەکانی تورکیا ئیرادەیەکی بەھێزیان بۆ پرۆسەی ئاشتی پیشاندا. دوای ئەمە دەبێ بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی ئاشتی، دەستووری تورکیا هەمووار بکرێتەوە و پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکرێ."
بالوکەن گوتی: "پێمانخۆشە ساڵی ٢٠١٣ ھیچ شەڕ و پێکادانێکی سەربازیی لە تورکیا ئەنجام نەدرا، بەڵام لە رووداوەکانی پارکی گەزی دا ھێزی ئاسایشپارێزان زۆر بە خراپی خۆپیشاندەرانیان سەرکوت کرد. بەھۆی رووداوەکانی پارکی گەزی پەڵەیەکە بۆ ساڵی ٢٠١٣."
لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، بالوکەن پێیوایە ئەنقەرە لەو رووەوە ھەرەسی هێناوە ھێناوە و رووبەروو کێشەی زۆر جدی بوەتەوە.