Tuğçenur Yılmaz,Abdullah Shukur,Hemın Othman Mohammed
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی لەبارەی لێدوانەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ گوتی: "پێویستە رێز لەو بڕیارە بگرێت کە لە لایەن دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە دەرکراوە. پێویستە ئەوە بزاندرێت کە ھەمان دۆخ لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش ھەبووە و لە چوارچێوەی یاساکانی دیموکراسی چارەسەر کراوە".
حامی ئاکسۆی بە نووسراوێک وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە ئاراستەیان کراوە لەبارەی لێدوانەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی سەربەخۆ و دیموکرات بەشێکی گرنگی نەریتی دەوڵەتی تورکیایە و گوتیشی: "بەشداربوونی رێژەیەکی زۆری دەنگدەر لە سەرجەم ھەڵبژاردنەکان دەرخەری متمانەی گەلەکەمانە بە سیستەمی ھەڵبژاردن و پابەندی دیموکراسی".
حامی ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ به هۆی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند پێشێلكارییه‌ك بووه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له 31ی ئاداری 2019 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌ربه‌خۆیه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و گوتی:
"پێویسته هه‌مووان رێز له‌و بریاره بگرن كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای ههڵبژاردنهکانەوه ده‌ركراوه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری هه‌ڵبژاردنی له ده‌ستووره‌وه وه‌رگرتووه و ئه‌ندامانی له‌نێو ئه‌ندامانی دادگای باڵا هه‌ڵبژێردراون. پێشهاتی هاوشێوه پێشتر له ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ش روویانداوه، پێویسته ئه‌وه له یاد نه‌كرێت كه ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی یاساكانی دیموكراسیدا چاره‌سه‌ر كراون. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی تورك له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به دروستترین شێوه پێویستییه‌كه هه‌م له یاساكانماندا هه‌میش له به‌رپرسیارێتییه نێودهوڵهتیهكانماندا. جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌یش وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتردا بووه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا كه 23ی حوزه‌یران ئه‌نجام ده‌درێت كاری له پێشینه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت".