Enes Kaplan,Aynur Ekiz,Rewa Mahmood Hasan
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکدا بۆ خوێندکارانی زانکۆی بەرگری نیشتمانی گوتی، ''ئێوە بوون کە بە سەرکەوتنەکانتان لە باکووری عێراق، لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و قەڵغانی فورات، لە ئیدلب جیهانتان سەرسام کرد. ئێستا لە ماوەیەکی نزیکدا هەر ئێوە دەبن کە منبج و رۆژهەڵاتی فورات لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان پاک دەکەنەوە. هەر ئێوە دەبن کە قەندیل و شنگال بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازدا دەڕووخێنن.''
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە خوێندنگەی جەنگی وشکانی و لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی بەرگری نیشتمانی بەربانگی کردەوە.
ئەردۆغان لە گوتەیەکدا ستایشی رۆڵی خوێندکارانی کرد لە ئێستا و داهاتوودا.
سەرەتا سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوتی، ''هه‌ر ئێوه قه‌ندیل و شنگال به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستییدا ده‌ڕووخێنن".
لەبەشیکی تردا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خوێندكارانی زانكۆی به‌رگریی نیشتمانیی گوتی، "له نزیكترین كاتدا دیسان هه‌ر ئێوه منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه".