Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
ئوسکوپ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی قەیرانی نێوان بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی قەتەر گوتی: "دەنگۆیەک و تۆمەتبارکردنی لایەنێک لە ئارادایە. ھاوکات لایەنی بەرامبەریش ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە. کەواتا ئاسانترین چارەسەر ئەوەیە کە وردەکاریی و بەڵگەکان بخرێنەڕوو. پاشانیش تاوتوێی پرسەکان بە رێگای ئاشتی و دیالۆگ بکەین. بە رێگای رێزگرتن لە یەکتر ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتی مەقدۆنیا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نیکۆلا دیمیترۆڤ کۆبووەوە و پاشانیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە کێشەی نێوان بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی قەتەر تاکو ئێستا چارەسەر نەکراوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی زۆر دڵگرانە بە دروستبوونی ئەم کێشەیە.
چاوشئۆغڵو گوتیشی: "پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. لە بنەڕەتدا چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئاسانە. چەند دەنگۆیەک بە ئاراستەی قەتەر لە ئارادایە و تۆمەتبار دەکرێت. ھاوکات قەتەریش بە تەواوی ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە. ئێمەش گوتوومانە کە ئەم گەمارۆیانەی خراوەتە سەر قەتەر دروست نییە. ئەمەش بە مانای لایەنگری نییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند کە تورکیا پشتیوانی لەو تۆماتانە ناکات کە خراوەتە پاڵ قەتەر. گوتیشی: "دەنگۆیەک و تۆمەتبارکردنی لایەنێک لە ئارادایە. ھاوکات لایەنی بەرامبەریش ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە. کەواتە ئاسانترین چارەسەر ئەوەیە کە وردەکاریی و بەڵگەکان بخرێنەڕوو. پاشانیش تاوتوێی پرسەکان بە رێگای ئاشتی و دیالۆگ بکەین. بە رێگای رێزگرتن لە یەکتر ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت".
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە سەردانەکەی بۆ مەقدۆنیا زۆر گرنگە بووە و دەرفەتی ئەوەیان ھەبووە کە گوێ لە قەتەر وەک لایەنی تۆمەتبار بگرن و ھاوکات گوێ لە بەرپرسانی سعوودیەش بگرن و بۆچوونەکانی خۆیان لەمبارەیەوە ئاڵوگۆڕ بکەن.