ھەکاری
جەلال دوزسۆز دانیشتووی ناوچەی گەڤەر لە ھەكاری كه هێلانه بۆ باڵنده كۆچبهرهكان ئاماده دهكا، لهبارهی ئهو كارهی گوتی: "ھەر ساڵ لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار ژمارەیەکی زۆر باڵندە روو لە ناوچەکە دەکەن بە تایبەتی لەقلەقەکان. بەر لە ھاتنی ئەو باڵندانە من دەچم و ھێلانەکانیان خاوێن دەکەمەوە."
ناوچەی گەڤەر کە بە ھۆی بەرزبوونییەوە زستانان بەفرێکی زۆری لێ دەبارێ، لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار دەبێتە مەسکەنی باڵندە کۆچەرەکان و تا کاتی دەست پێکردنەوەی سەرما و سۆڵە ئەو باڵندانە ھەر لەوێ دەمێننەوە.
لەقلەقەکان کە بەشێکن لەو باڵندانە، لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھاردا روو لەو ناوچەیە دەکەنهوه و ھێلانە کۆنەکانیان نوێ دەکەنەوە و تا کۆتایی وەرزی پایز لەوێ دەمێننەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.