ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ گواستنەوەی راستەوخۆ و خێرای ئەنجامی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستی بە ئامادەکاری پێویست کردبوو و لەو چوارچێوەیەدا لە سەرانسەری تورکیا تۆڕی پەیامنێرانی خۆی دامەزراندووە و ھەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی و مرۆیی بە کۆتا ھێناوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو دەیەوێ پێش بهر له ھەر کەناڵێکی دیکەی راگەیاندن ئەنجامی ھەڵبژاردنی شاراوانییەکان پێشکەشی خوێنەرانی خۆی و خەڵکی تورکیا بکا بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەکی تایبەتی ئامادە کردوه و ئەو ئەنجامانەی لە سەر سەندوقەکان بەدەست دەخرێن لەگەڵ گرافیکی تایبەتیدا پێشکەشی خەڵک دەکا.
ئەو کەناڵانەی راگەیاندن کە ئابونەی ھەواڵی ھەڵبژاردنی ئاژانسی ئانادۆڵون، دەتوانن سەرەڕای بەدەست خستنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ ، ھاوکات بەراوردی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩دا ببینن.
سەرەڕای ئاشکرا کردنی رێژەی دەنگی پارتەکان، ھاوکات پاڵێوراوه سەرکەوتووەكان، رێژەی دەنگەکانیان و کورتەی ژیاننامەیان پێشکەشی خەڵک دەکرێ. ھەر لەو چوارچێوەیەدا لە سایەی ئامادەکارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵودا ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگای کورتە نامەوە ئاگاداری ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بن.
ھاوکات کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیایش رەزامەندی خۆی لە سەر بەرنامەی گواستنەوەی راستەوخۆی ئەنجامی ھەڵبژاردن لە سەر سەندوقەکانی دەنگدان لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵووە دەربڕیوە.
ههروهها خهڵكی دهتوانن به رێگهی ئهو ناونیشانه http://aasecim.com راستەوخۆ له ههموو وردهكاریهكانی ئەنجامی ھەڵبژاردن ئاگادار ببن.