İsmail Kaplan
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
قه‌رس – AA
پشكوتنی گوڵه جوتیارۆك دیمه‌نێكی دڵڕفێنی به قه‌زای دیگۆر له پارێزگای قه‌رس به‌خشیووه.
دوای تێپه‌ڕینی زستانێكی سه‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ژیانه‌وه‌ی گژوگیای به‌هار دیمه‌نێكی دڵڕفێنی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
گوڵه جوتیارۆكی ڕه‌نگ مۆر كه مێرگه‌كانی داپۆشیووه، له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سه‌وزیی به‌هار ئاوێزانی یه‌كتر بووه.
حوسێن جان ئاكتاش كه ئاژه‌ڵه‌كانی له‌نێو سروشتدا ده‌له‌وه‌ڕێنێت، گوتی: "به‌هاران ئێره زۆر خۆشه، زۆرێك له گوڵه‌كان له‌نێو به‌فردا سه‌ر ده‌رده‌هێنن. ئێمه‌یش له‌نێو ئه‌م كه‌شه خۆش و هه‌وا پاكه‌دا ئاژه‌ڵه‌كانمان ده‌له‌وه‌ڕێنین".