ئاگری
موفتی پارێزگای ئاگری (ئیزانی توران) رایگەیاند: بۆ پاکژکردنەوەی مزگەوتەکان بەسیستمێکی تازەو پێشکەوتوو، لەمەودوا لەسەرجەم مزگەوتەکانی ناوچەکەیان کار بەسیستمی (نانۆ) دەکەن.
موفتی توران گوتی " پاکڕاگرتنی شۆینی نوێژخوێنان بۆ ئێمە زۆر گرنگە . بۆ کوشتنی مێرووی زیانبەخش ژار دەڕژێنین، بەڵام چارەسەر نەبوو بۆ بەکتریا چونکە بە چاو نابینرێ بۆیە ئێمەش سیستمی تەکنۆلۆژیای (نانۆ)مان بەکارھینا، بۆ یەکەمجار لە مزگەوتی ناو شاری ئاگری ئەم سیستمەمان تاقیکردەوە".
نوری ئەرسەلان، مەلای مزگەوتی گەورەی شاری ئاگری گوتی " بۆ لەناوبردنی مێرووی زیانبەخش سالی دوو جار ژارمان بەکار دەھێنا، بەڵام ئیستا بە سیستمی تەکنۆلۆژیای نانۆ بە شێوەیەکی ئاسان مزگەوتەکەمان پاکژ دەکەینەوە . ئەم تەکنۆلۆژیایە بۆ یەکەمجار لە شاری ئاگری بەکارھێنا، ئێستا نوێژخوێنانی ئێمە لەژینگەیەکی پاک و لەباردا نوێژدەکەن، پێویستە لە پاک و خاوێنی بەردەوام بین . ئەو بەکتریانەی بە چاو نابینرێ لێرە بە تەکنۆلۆژیای نانۆ چارەسەری دەکەین" .
نیعمەتوڵڵا ئەتالای، ئەو کەسەی کاری دانانی سیستمەکەی ئەنجامداوە لەبارەی پرۆژەکەیان گوتی " ئەم سیستمە زۆر گرنگە بۆ پاکڕاگرتنی مزگەوت، بە ھێزێکی باشتر بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش، نەھێشتنی بەکتریا".