Buğrahan Ayhan
01 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2026
لە ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی جیهان، ٤٧ زانکۆی تورکیا ناویان هەیە.
بە پێی داتایەکی ناوەندی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان (CWUR)، لە ڕووی ئاستی ئاکادێمییەوە، ٤٧ زانکۆی تورکیا لە ڕیزبەندی باشترینەکانی جیهاندا جێیان گرتووە.
ڕیزبەندەکەی ناوەندی (CWUR) کە هەڵسەنگاندنی بۆ ٢١ هەزار و ٢٩١ زانکۆ لە ٩٥ وڵاتی جیهان کردووە و دوو هەزار دامەزراوەی پەروەردەییشی تاوتوێ کردووە، بۆ ڕای گشتی جیهان ڕاگەیاندرا.
لە پۆلێنکردنەکەدا، بوارەکانی "پەروەردە"، "دامەزراندن"، "مامۆستا" و "توێژینەوەکان" وەک بنەما وەرگیراوە و تەنیا لە بواری توێژینەوەدا، "وردەکاریی توێژینەوەکان"، "بڵاوکردنەوەی بە کوالیتییەکی بەرز"، "کاریگەری دانان" و "پشتبەستنەکان" وەک پێوەر هەڵسەنگێندراون.
٤٧ زانکۆی تورکیا لە ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی جیهانن و زانکۆی حاجەتتەپە بە وەرگرتنی ٦٦٦ پلەی یەکەمی زانکۆکانی تورکیای پێ بەخشراو.
دوای ئەم زانکۆیە، هەرکام لە زانکۆکانی ئیستانبوڵ (٧٠٧)، زانکۆی ئەنقەرە (٧٣٣)، زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (٧٣٦)، زانکۆی بۆغازیچی (٧٨٥)، زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ (٨١٣)، زانکۆی مەرمەرە (٩٣٩) و زانکۆی کۆچ (٩٨٩)، ناویان لە لیستی باشترینەکاندا تۆمار کراوە.