٣٧ كۆچبه‌ری ناو به‌له‌مه ژێرئاوكه‌وتووه‌كه رزگار كران
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، تواندراوه ٣٧ كۆچبه‌ر له‌ناو ئه‌و به‌له‌مه رزگار بكرێت كه به دووری ١٦١ میل له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش له پارێزگای ئانتاڵیا ژێرئاو كه‌وت و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌شت كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ی رابردوو به‌له‌مێك كه ٤٥ كه‌سی له‌نێو دابووه به دووری ١٦١ میل له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش و ٦٠ میل له باشووری دوورگه‌ی كه‌رپه بووه كه خه‌ریك بووه ژێر ئاو بكه‌وێت زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ به‌له‌می چارۆكه‌داری جه‌نگییان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ده‌ست كراوه به كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن.
ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته سنووری گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی توركیا وه‌ك "گۆڕه‌پانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن" ده‌ستنیشان كراوه، ده‌ریاوانان له‌مه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بۆ گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ته‌رخان كراون.
دوو كه‌شتییه چارۆكه‌داره جه‌نگییه‌كه‌ی هێزه ده‌ریایییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌كی ده‌ریایی وێڕای ناله‌باری كه‌شوهه‌وایش، به‌رده‌وامن له كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتندا تواندراوه ٣٧ كۆچبه‌ر رزگار بكرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌شت كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن