ھەولێر
نوێنەری بەدەپە لەشاری ھەولێر رایگەیاند: وەفدەکەی بەدەپە درەفەتی ئەوەیان نەبووە سەردانی ھەولێر بکەن بەھۆی راگەیاندنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن و دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا.
ئەو وەفدەی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) کە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) سەردانی قەندیلیان کردبوو گەڕانەوە تورکیا.
نوێنەری بەدەپە لە ھەولێر ( جەمال جۆشکون) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " وەفدی بەدەپە دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئوجالان لە رۆژی ١٥ی ئەیلول، دواتر بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکرێ سەردانی بەرپرسانی کەجەکەیان لەقەندیل".
جەمال جۆشکون روونکردنەوەی دا بە ھۆی راگەیاندنی ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیا، وەفدی بەدەپە سەردانی ھەولێریان نەکردو راستەوخۆ گەڕانەوە تورکیا.