Mücahit Türetken
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
ئیستانبوڵ-AA
وەزیری بەرگری تورکیا، نورەدین جانیکلی رایگەیاند کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تائێستا، ٤١ سەربازی سوپای تورکیا و ١١٦ چەکداری سوپای سووریای ئازاد شەهید بوونە، و هاوکات دوو هەزار و ٢٩٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
جانیکلی لەمیانی بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی دەرچوونی دەرچوونی ئەکادیمیای سەربازیی و گوتارێکی پێشکەش کرد کە هاوکاتە لەگەڵ ٤٢ هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون.
جانیکلی ئاماژەی بەوەدا کە سوپای تورکیا بەرە و ناوجەرگەی عەفرین هەنگاو دەنێن و گوتی "لە ٦١٥ کلم دووجادا ٩٥ ناوچەی نیشتەجێ،٢٨ خاڵی هەستیار کۆنترۆڵ کراون. لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەداخەوە ٤١ سەرباز شەهید بوون لە سوپاکەماندا،١١٦ چەکداری سوپای سووریای ئازاد شەهید بوون. دوای لێخۆشبوون بوون بۆ شەهیدەکان دەکەم. لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا دوو هەزار و ٢٩٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون. لەگەڵ تیرۆریستاندا ئاگربەست ناکرێت. تا دوایین تیرۆریست لەچالاکی دەخرێت بەرەنگاری بەردەوام دەبێت.ئەم ئۆپەراسیۆنە تا ئەرکەکەی خۆی تەواو دەکات بەردەوام دەبێت".