1 23
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی فه‌رمی خولی یه‌كه‌می ده‌رچووانی ئه‌فسه‌رانی ئهنیستیتوهكانی جه‌نگی زانكۆی به‌رگری میللی، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم سڵاو و خۆشه‌ویستی بۆ سه‌ربازان نارد كه له‌پێناو به‌رگریكردن له توركیا له عه‌فرین به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه. گوتی: "خودا یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانیان بێت. نزای 81 ملیۆن هاووڵاتییان له‌گه‌ڵدایه. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیدان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ بریندار و غازییه‌كان دەخوازم".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه گوتی: "ئەم ئۆپەراسیۆنە کە شەرعیەتی لە گەل و یاسای نێودەوڵەتییەوە سەرچاوەی گرتووە، تا دواسات بەردەوام دەبێت. لێرە هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە. ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت بەڵام پەیوەستە بە تەواو لەچالاکی خستنی رێکخراوی تیرۆریستی. ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا پەیوەست نییە بە عەفرینەوە".