کۆنیا
دوای ئەوەی لە هەڵمەتێکدا ١٦ کەس بەگومانی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامی هەیە.
یەكەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری سەر بە ئاسایشی گشتی توركیا لە كۆنیا و ئەنقەرە و مانیسا زنجیرە هەڵمەتێكی ئەنجامدا و لە ئاكامدا چەندین كەس بە گومانی ئەندامبوون لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر كران و یەكێك لە گومانلێكراوان كە لە كۆنیا دەستگیر كراوە ئافرەتێكە بەناوی (ف.ك)، ئافرەتەكە بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ خۆ تەقاندنەوە دەستگیر كراو، لەئێستادا بۆ پشكنینی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی فێركاری كۆنیا كراوە.
لە ئەنجامی هەڵمەتەكەی ٢٥ی ئەم مانگە لە شاری كۆنیا و ئەنقەرە و مانیسیا كە بۆسەر زیاتر لە ٣٠ ناوونیشان ئەنجامدرابوو ،١٦ كەس دەستگیر كران.