Halil Demir,Ali Cevahir Aktürk,Ramal Abdullah Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
لە ئیستانبوڵ ٢٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران کە ١٥یان بیانین.
بە پێی زانیارییەکان، یەکەکانی هۆبەی دژە تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ سەردەستەکانی داعش لە عێراق و سووریا و خۆئامادەکردنی بۆ کردەی تیرۆریستی لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا چوار هەڵمەتی هاوکاتیان لە سێ ناوچە ئەنجام دا.
لە ئاکامدا، ٢٠ تۆمەتبار دەستگیرکران کە ١٥یان هاووڵاتیی بیانین.
دوای گەڕان و پشکنینی ناونیشانەکانیش دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
راییکردنی کاروباری دەستگیرکراوان لە ئاسایش بەردەوامە.