Sangar Hamad Azeez
26 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە مەڕاسیمی هەڵبژاردنی وێنەی ساڵ کرد کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجام درا.
لە مەڕاسیمەکەش کە سێ باشترین وێنە لە بوارەکانی هەواڵ و ژیان و وەرزش هەڵدەبژێردران، ئەردۆغان لە بواری هەواڵ دەنگی دا بە وێنەی پەیامنێر ئۆزگە ئەلیف کزڵ کە لە یۆنان وێنەی پەنابەرانی گرتبوو.
سەبارەت بە بەشی ژیانیش سەرکۆماری تورکیا دەنگی بە وێنەی پەیامنێر تەرلی دا کە وێنەی پردێکی گرتبوو.
لە بواری وەزیشدا ئەردۆغان وێنەی ئەردا توڕانی هەڵبژارد کە لەکاتی سەرنەکەوتنی تورکیا بۆ مۆندیال دەگریێت.