ھەکاری - AA
پرۆژەی "بە زمانی خۆت کەلتوری خۆت بناسێنە" لە لایەن زانکۆی ھەکاری بۆ ئەو خوێندکارانەی کەلە شەش وڵاتی ئەووروپاوە چوونەتە پارێزگاکە بە مەبەستی فێربوونی زمانی کوردی، ساز دەکرێ.
حەسەن یڵدزھان، مامۆستای زانکۆی ھەکاری و بەرپرسی لقی پرۆژە زانستییەکان، لەبارەی پرۆژەکە رایگەیاند: ئەو پرۆژەیە لە لایەن کۆمسیۆنی پەروەردەی یەکێتیی ئەوروپا و ئاژانسی نێودەوڵەتی گەنجان، پشتیوانیی لێکراوە و خوێندکارانی بەشداربوو لە وڵاتانی ئازەر بایجان، ئۆکرانیا، رۆمانیا، جۆرجیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا بۆ فێربوونی زمانی کوردی دەچنە پارێزگای ھەکاری.
یڵدزھان گوتی: "ئەو گەنجانەی سەردانی پارێزگاکەمان دەکەن لە لایەن خوێندکارانی زانکۆکەمانەوە فێری زمانی کوردی دەکرێن، ھەروەھا ئەوانیش زمانی خۆیان فێری خوێندکارانی ئێمە دەکەن. ئامانج لەم پرۆژەیە فراوانکردنی زمانی کوردی و ناساندنی کوردە بە وڵاتانی جیھان، وادەی پڕۆژەکەمان شەش مانگە. مانگی نیسان یان ئایار بەشداربووان ئامادە دەبن ژمارەیان ٣٥ خوێندکارە."