Şener Toktaş
24 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2024
بەدلیس - AA
هەنگوینی بەدلیس کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ڕکابەریی نێودەوڵەتی هەنگوین (PHA) بەشداربوو، خەڵاتی ''هەنگوینی زێڕین''ی پێ بەخشرا.
لە ڕکابەرییەکەدا هەنگەوانی بەدلیسی سەردار نەوزاد ئەرسان بەرهەمەکانی بۆ بەشداربووانی ڕکابەرییەکە نمایش کرد.

دوای هەموو تاقیکردنەوەکان لەسەر هەنگوینە بەشداربووەکان، لە ناو هەنگەوانانی ٤٥ وڵات و ٢٠٠ جۆری هەنگویندا، بەرهەمی هەنگەوانی بەدلیسی سەردار نەوزاد ئەرسان بووە براوەی ڕکابەرییەکە و خەڵاتی ''هەنگوینی زێڕین''.
سەردار نەوزاد ئەرسان بۆ میدیاکان لەبارەی بەرهەمەکانی خۆی قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە خۆی بە شایەنی خەڵاتەکە زانیوە چونکە بەرهەمەکانی ئۆرگانیکن.

ئەرسان وەبیریشی هێنایەوە کە، ساڵی ڕابردووش بووەتە براوەی هەمان خەڵات لە لەندەن و گوتی: "بەو خەڵاتەی کە ئەمساڵ وەرمگرت، ئەوە بووەمە خاوەنی دووهەم خەڵاتی 'هەنگوینی زێڕین'. لە ناو ٤٥ وڵات و ٢٠٠ جۆری هەنگویندا، هەنگوینی ئێمە لە بەدلیس بە شایەن زانرا و خەڵات کرا. گرنگترین هۆکاری ئەو هەنگوینە باشەش بە بوونی سرووشتێکی گونجاوی ناوچەکەمان دەزانم''.