Sarp Özer
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
ھێزەکانی کۆماندۆی تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ- بروسکە و چنگ- هەورەتریشقە لە ماوەی حەوت مانگدا ٨٣١ تیرۆريستیان لە چالاکی خستووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی بەرگری وەرگیراون، ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ- بروسکە و چنگ- هەورەتریشقە کە لە مانگی نیساندا بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆريستی پەکەکە لە باکووری عێراق دەستیانپێکرد، تا ئێستا لە ناوچەکانی مەتینا و ئاڤاشین-باسیان بەردەوامن.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا لە ماوەی حەوت مانگدا ٨٣١ تیرۆريست لە چالاکی خراون. ھەروەھا ھەزار و ٢٨١ چەکی جۆراوجۆر و ٣١٦ ھەزار و ٤٦ گوللە دەستیان بەسەرداگیراوە. ئەمە جگە لەوەی ھەزار و ٤٠٧ ئەشکەوت و حەشارگە خاپوور کراون و ھەزار و ٨١٢ بۆمبی دەستیش لەناو براون.