پەرلەمانی تورکیا
لەمیانەی کۆۆبووەنەوەی هەفتانەی خۆیدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە تەلاری پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی سەڵاحەددین دەمیرتاش، باسی قۆناغی ئاشتی کردو ڕایگەیاند کە لە سەرەتای قۆناغەکەدا چەندین بەڵێنتانبە بەخەڵک و جەماوەر دا ، کە جەنگ کۆتایی پێدێنن و ئاشتی بەرجەستە دەکەن. ڕاتان گەیاند کە ئێوە وابەستە دەبن بە پەیامەکەی ٢١ ی ئادار کە بڵاو کرایەوە. بەڵام ئەوە بۆ ماوەی ساڵێکە پەکەکە لە دەرەوەی سنوری تورکیا چاوەڕێ دەکا، بەڵام دەمانەوێ بپرسین ئایا بۆ هەتاهەتایە لەوێ دەمێننەوە، ئایا پەکەکە هەر لە شاخ دەمێنێتەوە یان دێنە خوارەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.